سەدر هۆشداری دەدات و پشتیوانی بۆ كازمی دەردەبڕێت

  2021-01-13 11:12      200 جار بینراوە        کۆمێنت

سەدر لەپەیامێكدا هۆشداری لەدواخستنی هەڵبژاردنی پێشوەختی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقدا و پشتیوانیشی بۆ هەنگاوەكانی مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عیراق لەبارەی ئەنجامدانی چاكسازیەوە راگەیاند.  
موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لەپەیامێكدا رایگەیاند، سەرۆك وەزیران هەڵمەتێكی دژی گەندەڵكاران دەستپێكردووە، بۆیە پەیامی ئێمە ئەوەیە، پێویستە پەلەبكات لە لێپرسینەوەی گەندەڵكاران بەبێ گوێدانە لایەنگرییان، ئێمەش پشتیوانی ئەو هەڵوێستە دەكەین و پێویستە هەوڵەكانیشی لەو روەوە چڕ بكاتەوە.
وتیشی، لێرەو لەوێ چەند دەنگێك بەرزبونەتەوە بۆ هەڵوەشاندنەوە یاخود دواخستنی هەڵبژاردنی پێشوەخت، ئەو دەنگانەش لە حزبەكانەوە بێت یاخود ئاژاوەگێڕان، ئێمە هۆشداری دەدەین لە دواخستنی و هیوادارین هەموان بە ژیرییەوە پێكەوە كار بكەن بۆ سەرخستنی ئەو هەڵبژاردنە و نابێت بەهیچ جۆرێك دوابخرێت.
  

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو