ئاژانسی ئەمەریكا ھاوكاری ھەرێمی كوردستان دەكات

  2021-01-13 11:51      149 جار بینراوە        کۆمێنت

ئاژانسی ئەمەریكی بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی پێداویستی پزیشكی و تاقیگەیی پێشكەش بە وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی كوردستان كرد.
لە راگەیەندراوێكدا كونسوڵخانەی ئەمەریكا لە ھەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەداوە، ئەم پێداویستیانە رێكخەری ئۆكسجین و پێوەری ئۆكسجین و ئامێری پاككردنەوەو بەدلەی خۆپارێزی و ئاوی موغەزی و هەروەها كەلوپەلی تریش لەخۆدەگرێت، كە بۆ چارەسەركردنی نەخۆش و پاراستنی كارمەندانی تەندروستی بەكاردێن، رێوڕەسمی رادەستكردنی ئەو پێداویستیە تەندروستیانە بە ئامادەبوونی د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حكومەتی ھەرێمی كوردستان بەڕێوەچوو.
لە وتەیەكدا رۆب واڵەر، كونسوڵی گشتی ئەمەریكا لە ھەولێر ووتيشى، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا شانازی بە پشتیوانییە بەخشندەكانی خۆیەوە بۆهەوڵە جیهانیەكانی رووبەڕووبوونەوەی پەتای كۆرۆناوە دەكات، بەو یارمەتیانەشمانەوە لێرە لە هەرێمی كوردستانی عیراقدا.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو