تەندروستی عیراق دوو تاقیگە بۆ ناسینەوەی ڤایرۆسە نوێیەكەی كۆرۆنا تەرخاندەكات
2021-01-13 12:46     215 جار بینراوە      کۆمێنت
لەچەند رۆژی داهاتوودا دوو تاقیگەی تایبەت بۆ ناسینەوەی ڤایرۆسە نوێیەكەی كۆرۆنا تەرخاندەكەن، لەرێگەی ئەو تاقیگانەوە گۆڕانكاریە بۆماوەیی و جیناتەكان دەناسرێنەوە.
سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند، لە ماوەی چەند ڕۆژێكدا بەشێوەیەكی سەرەتایی دوو تاقیگەی تەندروستی دەكەنەوە، كە سەر بە تاقیگەی تەندروستی فیدراڵی دەبن و لەچوارچێوەی تاقیگەكانی فێركاری سەر بە فەرمانگەی تەندروستی شاری پزیشكی لە بەغدا دەبن، بەمەبەستی ناسینەوەی گۆڕانكاریە بۆماوەیی و جیناتەكانی ڤایرۆسی نوێی كۆرۆنا ئەوەش بەهەماهەنگی لەگەڵ رێكخراوی تەندروستی جیهانی دەبێت.
وتیشی، بە مۆدێرنكردنی تاقیگەكان لە بەغداو پارێزگاكان پەیڕەو دەكرێت، بۆ دۆزینەوەی ڤایرۆسە نوێیەكەی كۆرۆنا، لەرێگەی تاقیگەكانەوە دەتوانرێت گۆڕانكاریەكانی بۆماوەیی و جیناتەكان بناسرێنەوە.
بابەتی زیاتر