لیژنەی دارایی بڕیاری 315یان لەناو پرۆژەیاسای بوودجە جێگیركردووە

  2021-01-13 13:32      452 جار بینراوە        کۆمێنت

هەموو پەرلەمانتار و كوتلە سیاسییەكان لەسەر پێویستی جێگیركردنی بڕیاری 315 لەسەر ڕۆشنایی بوودجە هاوڕان و رێكەوتنیان كردووە، چونكە دەبێتە هۆكارێكی سەرەكی لەباشتركردنی بارودۆخی ماددی و ژیانی ئەو كەسانەی كە ئەو بڕیارە دەیانگرێتەوە.
لەبەیاننامەیەكدا،  ئەحمەد مەزهەر جبوری ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق رایگەیاند، بڕیاری 315یان لەناو پرۆژەیاسای بوودجە جێگیركردووە، كە پەیوەستە بەپێدانی دەرماڵە بەمووچەخۆران كە لەناوچە گەرمەكان ئەرك دەبینن، ئەمەش تەنها مووچەخۆرانی هەمیشەیی ناگرێتەوە، بەڵكو هەزاران وانەبێژ و گرێبەستیش دەتوانن لەچوارچێوەی ئەو بڕیارەدا سودمەندبن.
وتیشی، هەموو پەرلەمانتار و كوتلە سیاسییەكان لەسەر پێویستی جێگیركردنی بڕیاری 315 لەسەر ڕۆشنایی بودجە هاوڕان و رێكەوتنیان كرودوە،  ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی داواشی لە بەرپرسانی وەزارەتی دارایی كرد، لەكۆبونەوەكانی لیژنەكەیان ئامادەبن بۆئەوەی بڕیاری ژمارە 315 جێبەجێبكرێت.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو