158 تووشبووی نوێی كۆرۆنا لە هەرێم تۆماركرا

  2021-01-13 13:56      213 جار بینراوە        کۆمێنت

بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان، لە دوێنێوە 158 تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و 978 كەسیش چاكبونەوە و یەك كەسیش گیانی لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان لەراگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لە 24 سەعاتی رابردوودا 3071 سێ هەزار و حەفتاو یەك تووشبووی كۆرۆنا تۆماركراون، 946 لە هەولێر، 581 لە سلێمانی، 1489 لە دهۆك، 16 لە گەرمیان و 26 كەس لە راپەڕین بوون.
ئاماژەی بەوەشكردووە، لە دوێنێوە 158 تووشبووی نوێی تۆماركراون، كە 19 لە هەولێر، 20 لە سلێمانی، 117 لە دهۆك و دوو تووشبووش لە راپەڕین بوون، 978 تووشبووش چاكبونەتەوە، كە 371 لە هەولێر، 176 لە سلێمانی، 357 لە دهۆك، 32 لە گەرمیان و 42 لە راپەڕین بوون، ئەو یەك كەسەی كە گیانی لە دەستداوە لە شاری سلێمانی بووە. 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو