لە عیراق 4 تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا و 1992 تووشبووش چاکبوونەوە

  2021-01-13 14:54      123 جار بینراوە        کۆمێنت
4 تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەسدا

ئەمڕۆ چوارشەممە 13ی کانوونی دووەم،
وەزارەتی تەندروستیی عیراق، لە راگەیەندراوێکدا، بڵاویکردەوە کە لە 24 کاژمێری رابردوودا 867 کەسی تر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون،  4 تووشبووی تری ڤایرۆسەکەش گیانیان لەدەستداوە.
لەبەرانبەریشدا 1992 تووشبووی پەتای کۆرۆنا چابوونەتەوە.
وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە کە 92.9٪ی کۆی گشتیی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە.
تائێستا لە عێراق 605 هەزار و 416 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون، لەو ژمارەیە 562 هەزار و 575  کەس چاکبوونەتەوە و 12 هەزار و 915 تووشبوویش مردوون.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو