وه‌زیری پێشمه‌رگه‌و راوێژكارانی به‌رگری بریتانیا له‌ هەولێر كۆبوونه‌وه‌

  2021-01-13 15:35      96 جار بینراوە        کۆمێنت
لایەنێک لە دیدارەکە

وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ راوێژكارانی سه‌ربازی بریتانیا له‌كونسوڵخانه‌ی ئه‌و وڵاته‌ له‌هه‌ولێر گفتوگۆیانكرد له‌سه‌ر چوار پڕۆژه‌ی یاسای پێشنیاركراوی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و هاوپه‌یمانان له‌سه‌ر ستراتیژیه‌تی به‌رگری، به‌پیشه‌یی بوونی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و چاودێری و به‌دواداچوونی سه‌ربازی.
ئه‌مڕۆ 13ی 1ی 2021 شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ كۆلۆنێل سێر چارلی سایكس، راوێژكاری باڵای به‌رگری بریتانیا و مێجه‌ر ستیڤ، راوێژكاری سه‌ربازی ئه‌و وڵاته‌ له‌كونسوڵخانه‌ی گشتیی ئه‌و ووڵاته‌ له‌هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌.
وه‌زیری پێشمه‌رگه‌، جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌سه‌ر گرنگی و بایه‌خی په‌یوه‌ندییه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و راوێژكارانی سه‌ربازی بریتانیا له‌ پێشخستن و گه‌شه‌كردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی توانستی سه‌ربازی و لۆجیستیه‌وه‌.
كۆلۆنێل سێر چارلی سایكس، دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌وان وه‌ك راوێژكارانی سه‌ربازی به‌ریتانیا له‌هه‌ولێر، سه‌رخستنی پڕۆژه‌ی چاكسازی وه‌زاره‌ته‌و له‌مڕوه‌شه‌وه‌ بریتانیا به‌قورسایی زۆر كار له‌سه‌ر یه‌ك به‌یه‌كی پڕۆژه‌ په‌سندكراوه‌كان ده‌كات. كه‌ دواجار ده‌بێته‌ ده‌سكه‌وتێكی مه‌زن بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان.
كۆبوونه‌وه‌، بڕیاریدا ده‌ست بكرێت به‌ شیكردنه‌وه‌و جێبه‌جێكردنی چه‌ند پڕۆژه‌ یاسایه‌ك كه‌ پیشه‌یی بوونی  پێشمه‌رگه‌و راسته‌رێگه‌ی به‌رگری سه‌ربازی لێده‌كه‌ێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش هاوتایه‌ له‌گه‌ڵ بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی دروستكردنی سوپایه‌كی سه‌رده‌میانه‌

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو