حكومه‌تی‌ هه‌رێم واده‌ی‌ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی‌ خوێندنی‌ راگه‌یاند

  2021-01-13 17:49      149 جار بینراوە        کۆمێنت
خوێندنی‌ قۆناخەکانی تریش له‌ 1ی‌ مانگی‌ سێ‌ ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

له‌ کۆبوونەوەی ئه‌مڕۆی‌ لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنادا بڕیاردرا سەرەتای هەفتەی داهاتوو پۆلی 12 دەست بەخوێندن بکەنەوە و خوێندنی‌ قۆناخەکانی تریش له‌ 1ی‌ مانگی‌ سێ‌ ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌.
له‌و باره‌یه‌وه‌، جووتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا کۆبووەوە، وەزیرانی تەندروستی و پەروەردە پرۆگرام و هەڵسەنگاندنی خۆیان پێشکه‌ش کرد، لیژنەکە پرۆگرامی وەزارەتی پەروەردەی پەسندکرد. لە رۆژی شەممە 16-1-2021 خوێندنی پۆلی 12 دەستپێدەکات.
وتیشی: لە 2-2 لیژنەکە دیسان کۆدەبێتەوە و هەڵسەنگاندنی وەزارەتی تەندروستی دەخرێتەڕوو، سەرلەنوێ بڕیاری گونجاو لەوبارەوە دەدرێت و بۆ قۆناخەکانی تریش لە 1-3-2021 خوێندن دەستپێدەکاتەوە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو