كه‌م ئاویی‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ توركیا ده‌كات

  2021-01-13 18:27      165 جار بینراوە        کۆمێنت
توركیا رووبه‌ڕووی‌ قه‌یرانی‌ كه‌میی‌ ئاو بووه‌ته‌وه‌

به‌هۆی‌ كه‌میی‌ بارانه‌وه‌، توركیا رووبه‌ڕووی‌ قه‌یرانی‌ كه‌میی‌ ئاو بووه‌ته‌وه‌، به‌جۆرێك كه‌ له‌ماوه‌ی‌ 10 ساڵی‌ رابردوودا وێنه‌ی‌ نه‌بووه‌.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، شاره‌ سه‌ره‌كییه‌كانی‌ توركیا، له‌ چه‌ند مانگی‌ رابردوودا رووبه‌ڕووی‌ قه‌یرانی‌ كه‌میی‌ ئاو بوونه‌ته‌وه‌، له‌پێش هه‌موویانه‌وه‌ شاری‌ ئه‌سته‌مبوڵ كه‌ یه‌ده‌كی‌ ئاوی‌ ته‌نها به‌شی‌ 45 رۆژی‌ تر ده‌كات. 
ژووری‌ ئه‌ندازیاره‌ كیمیاییه‌كانی‌ توركیا، ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كردووه‌، له‌ئێستادا ئه‌سته‌مبوڵ كه‌ 17 ملیۆن كه‌سی‌ تێدا نیشته‌جێیه‌، رووبه‌ڕووی‌ قه‌یرانێكی‌ مه‌ترسیداری‌ ئاو بووه‌ته‌وه‌. 
مانگی‌ رابردووش، مه‌نسور یافاش سه‌رۆكی‌ شاره‌وانی‌ ئه‌نقه‌ره‌، هۆشداریی‌ دا له‌باره‌ی‌ وشكه‌ساڵیی‌، سه‌رنجی‌ هه‌مووانیشی‌ بۆ ئه‌وه‌ راكێشا كه‌ پایته‌ختی‌ توركیا له‌ماوه‌ی‌ 110 رۆژدا یه‌ده‌كی‌ ئاوی‌ كۆتایی‌ پێدێت، ئه‌وه‌ش به‌پێی‌ رۆژنامه‌ی‌ " زه‌ گاردیان"ی‌ بریتانی‌.
كێشه‌كه‌ ته‌نها به‌ شاری‌ ئه‌سته‌نبول‌و ئه‌نقه‌ره‌وه‌ نه‌وه‌ستاوه‌، به‌ڵكو هه‌ردوو شاری‌ ئه‌زمیر و بۆرسه‌شی‌ گرتووته‌وه‌، هه‌روه‌ك جوتیارانی‌ ناوچه‌كانی‌ قونیه‌‌و ئه‌درنه‌ی‌ هاوسنوور له‌گه‌ڵ یۆنان‌و بولگاریا، ترسی‌ ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ به‌هۆی‌ كه‌م بارانییه‌وه‌ كشتوكاڵی‌ گه‌نمی‌ ئه‌مساڵیان بفه‌وتێت.

سه‌رچاوه‌: سكای‌ نیوز عه‌ره‌بییه‌
وه‌رگێڕان‌و داڕشتنه‌وه‌ی‌: فه‌ریق حه‌بیب

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو