تره‌مپ "جانتا ئه‌تۆمییه‌كه"ى له‌گه‌ڵ خۆی برد
2021-01-13 18:57     162 جار بینراوە      کۆمێنت
ده‌رچوونێكی پێشووتری تره‌مپ كه پاسه‌وانه‌كانی " جانتا ئهتۆمییهك"یان پێیه
دوێنێ سێشه‌ممه 12ی كانوونی دووه‌م، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ماوه‌ی به‌سه‌رچووی ئه‌مریكا، بۆ یه‌كه‌مجار له‌دوای رووداوه تووندوتیژ ئامێزه‌كانی كۆنگرێسه‌وه، له كۆشكی سپی چووه‌ده‌ره‌وه و " جانتا ئه‌تۆمییه‌كه"شی له‌گه‌ڵ خۆیدا بردووه كه پاسوه‌ردی چه‌كه ئه‌تۆمییه‌كانی ئه‌مریكای تێدایه.
چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر، نانسی پیلوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا، له‌دوای رووداوی هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر بینای كۆنگریسی ئه‌مریكا كه 5 كه‌سی تێدا كوژرا، هۆشداریی ئه‌وه‌ی دا كه كارێكی مه‌ترسیداره " جانتا ئه‌تۆمییه‌كه" له‌ژێر ده‌ستی تره‌مپ دا بێت، چونكه مه‌ترسی ئه‌وه له ئاردایه كه ره‌فتارێكی سهركێشییانه بكات‌و كاره‌ساتی لێبكه‌وێته‌وه.
نانسی پیلوسی، رایگه‌یاند، دۆناڵد تره‌مپ شیاوی ئه‌وه نییه پاسوه‌ردی چه‌كه ئه‌تۆمییه‌كانی ئه‌مریكای پێبێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌گه‌ڵ مارك میلی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی هاوبه‌ش كۆبووه‌و له‌وه ئاگاداری كرده‌وه كه ده‌بێت وریا بێت سه‌رۆك له كۆتا رۆژه‌كانی ده‌سه‌ڵاتیدا كارێكی سه‌رشێتانه نه‌كات.
رۆژنامه‌ی " ده‌یلی مه‌یڵ"ی بریتانی، له‌باره‌ی " جانتا ئه‌تۆمییه‌كه"ه‌وه بڵاویكرده‌وه كه له‌كاتی ده‌رچوونی تره‌مپ دا بۆ ده‌ره‌وه‌ی كۆشكی سپی، تیمێكی سه‌ربازی بینراوه كه جانتاكه‌یان پێبووه.
سه‌رچاوه: سكای نیوز عه‌ره‌بییه
وهرگێڕانو داڕشتنه‌وه‌ی: فه‌ریق حه‌بیب
بابەتی زیاتر