پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵی 2020 خەرجدەكرێت
2021-01-14 10:38     257 جار بینراوە      کۆمێنت
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەینێت، لەمڕۆوە پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێم دابەشدەكرێت.
نەوزاد كامیل بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لەوەزارەتی پیشەسازیی و بازرگانی هەرێم راگەیاند، قۆناغی چوارەمی پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵی 2020 دابەشدەكرێت، كە بڕەكەی بۆ پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان 11 ملیار و 739 ملیۆن دینارە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، بۆ پارێزگای سلێمانی 5 ملیار و 77 ملیۆن دینار، هەولێر 3 ملیار و 423 ملیۆن دینار و دهۆك 3 ملیار و 239 ملیۆن دیناری بۆ تەرخانكراوە.
نەوزاد كامیل ئاشكراشیكرد، تا ئێستا لە كۆی 200 ملیار و 271 ملیۆن و 919 هەزار دینار، 53 ملیار و 303 ملیۆن دینار خەرجكراوە، هاوكات زیاتر لە 147 ملیار دینار پارەی گەنمی 2020 لە لای حكومەتی عێراق ماوە خەرجبكرێت.
بابەتی زیاتر