كەشناسی هەرێم: پلەكانی گەرما دەدەبەزێت

  2021-01-14 10:38      107 جار بینراوە        کۆمێنت

كەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان هەور و بارانبارین دەبێت، بە تایبەتی لە كاتەكانی نیوەڕۆدا، لەگەڵ نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما و بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییەكان .
كەشناسی هەرێم ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە ئێوارە و شەودا هەندێ جار ئاستی باران بارین مامناوەند دەبێت بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەكاندا،سبەی لە كاتەكانی بەیانی ئاسمان نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ بارینی نمە باران و بارینی بەفر لەناوچە شاخاوییە بەرزەكان، هەروەها لە پاش نیوەڕۆدا ئاسمان دەگۆڕێت بۆ هەور.
ئەمڕۆ لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 15پلە و نزمترین 13 پلە دەبێت، لە سلێمانی 12 بە شەش و دهۆك 15بە هەشت و كەركوك 17بە 11 پلە دەبێت.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو