ماوەی لێخۆشبوون لەقەرزی كارەبا درێژكرایەوە
2021-01-14 10:50     191 جار بینراوە      کۆمێنت
بەمەبەستی زیادكردنی داهات بۆ گەنجینەی حكومەت، وەزارەتی كارەبای هەرێم ماوەی لێخۆشبوون لە قەرزی كارەبا تاوەكو مانگی 3 درێژدەكاتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 21-1-2021 لە راگەیەندراوێكدا وەزارەتی كارەبای هەرێم ئاشكرایكرد، لەبەر بەرژەوەندی گشتی و بەمەبەستی زیادكردنی داهات بۆ گەنجینەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ، رەزامەندی درا لەسەر درێژكردنەوەی ماوەی لێخۆشبوون بەڕێژەی ( 15%) لەقەرزی كارەبا لەلایەن هاوبەشانی كارەبا بۆ كۆتاجار تا رێكەوتی 31-3-2021.
ئاماژەی بەوەشكرد، درێژكردنەوەی ماوەی لێخۆشبوونەكە بە سێ شێواز دەبێت، تاوەكو 31-1-2021 بەڕێژەی 15% ، بۆ مانگی 2 بەڕێژەی 10%، هەروەها بۆ مانگی 3 بەڕێژەی 5% دەبێت.
بابەتی زیاتر