گۆرێكی بە كۆمەڵ دۆزرایەوە كە رووفاتی دەیان كەس لە خۆدەگرێت

  2021-01-14 11:20      140 جار بینراوە        کۆمێنت

 گۆڕێكی بە كۆمەڵ لە پارێزگای سەڵاحەدین  دۆزرایەوە كە ڕووفاتی دەیان كەس لە خۆدەگرێت.
ئەنجومەنی هۆزەكانی سەڵاحەدین لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، لە ناوچەی ئیسڵاحی باشوری تكریت گۆڕێكی بە كۆمەڵ دۆزراوەتەوە، كه دەیان ڕووفات لە خۆدەگرێت كە لە كاتی ئۆپراسیۆنەكانی لەناوبردنی داعشدا كوژراون و لەو گۆڕەدا نێژراون.
لە دوای پەلامارەكانی داعشەوە، چەندین گۆڕی بە كۆمەڵ لەو ناوچەیەی لە ژێر دەسەڵاتی داعشدا بوون دۆزرانەوە، كە زۆرینەی قوربانییەكانی ناو ئەو گۆڕانە لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە كوژراون و بەشێك لەو گۆڕە بە كۆمەڵانەش قوربانیانی دەستی میلیشیاكانی عیراق لە خۆدەگرن.
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، پشكنین بۆ ناسینەوەی ڕووفاتەكان ئەنجام دەدرێت، گومانیش دەكرێت قوربانیانی ناو ئەو گۆڕە لەلایەن میلیشیا چەكدارەكانەوە كوژرابن.


بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو