سێ هەزارو 311 ئاوارە گەڕانەوە ناوچەكانی خۆیان لەنەینەوا

  2021-01-14 11:20      191 جار بینراوە        کۆمێنت

وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق گەڕانەوەی سێ هەزارو 311 ئاوارەی كەمپەكانی سەلامیە بۆ ناوچەكانیان لەنەینەوا راگەیاند.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 14-1-2021، لەڕاگەیەندراوێكدا وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق ئاشكرایكرد، دوای چەند ساڵ دابڕان و هەوڵێكی زۆر، سێ هەزارو 311 ئاوارەی شەڕی داعش لە كەمپی سەلامییەوە گەڕانەوە ناوچەكانی خۆیان لەنەینەوا. 
لەڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەشكراوە، كە بەپاڵپشتی ئیڤان فایەق، وەزیری كۆچی عێراق 672 خێزان كە لە سێ هەزارو 311 كەس پێكهاتبوون گەڕانەوە ناوچەكانیان لە (مووسل، تەلەعفەر، سنجار، زوممار، عیازیە، بعاز، قیروان و مەحەلەبیە).

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو