پۆمپیۆ: ئیران هەڕەشەیە بۆ سەر عیراق
2021-01-14 12:24     113 جار بینراوە      کۆمێنت
وەزیری دەرەوەی ئەمریكا دەڵێت، ئێران هێشتا هەڕەشەیە بۆ سەر عیراق و پێویستە دوور بخرێتەوە.
مایك پۆمپیۆ لە تویتێكدا ڕەسمێكی لەگەڵ مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق داناوەو نوسیوویەتی، لەگەڵ عیراق كاری جدییان كردووە بۆ گەڕانەوەی سەروەری خاكی ئەو وڵاتەو پاراستنی و پێشكەوتنی بەرچاویشیان بەدەستهێناوە، لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعشیش سەركەوتوو بوون. بەڵام پۆمپیۆ ئاماژەی بەوە داوە كە ئێران هێشتا هەڕەشەیە بۆ سەر خاكی عیراق و دەبێت دوور بخرێتەوە، ئەو تویتەی پۆمپیۆ لە دوای ئەوە دێت، كە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا سزای بەسەر 3 كەسایەتی و 16 قەوارەدا سەپاندووە، كە پەیوەندییان بە ئێرانەوە هەیە.
بابەتی زیاتر