لاهور شێخ جەنگی بۆ چارەسەری گرفتی مووچە و بودجەی هەرێم لەبەغدایە
2021-01-14 12:41     211 جار بینراوە      کۆمێنت
ئەمڕۆ پێنجشەممە 14-1-2021 ، لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان لە شاری بەغدا لەگەڵ دكتۆر بەرهەم ساڵح سەرۆككۆماری عێراق كۆبووەوە.
لە دیدارێكدا كە ژمارەیەك لە هەڤاڵانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتیی یەكێتیی و فراكسیۆنی سەوز لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئامادەیبوون، گفتوگۆ كرا دەربارەی چڕكردنەوەی هەوڵەكان بۆ تێپەڕاندنی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021ـی عێراق و زامنكردنی پشكی كورد لەو پڕۆژەیاسایەدا.
جەختیشكرایەوە لەسەر یەكدەنگی و یەكهەڵوێستیی لایەنە كوردییەكان لە بەغدا بۆ چارەسەركردنی كێشەكان لە پێناو باشتركردنی ژیان و گوزەرانی هاووڵاتییان و دابینكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم .
هاوكات لە دیدارەكەدا و لە كەشوهەوایەكی دیموكراسیدا، وێڕای سوپاسكردنی هەڤاڵ دكتۆر جوان ئیحسان بۆ كاركردنی لە ماوەی ڕابردوودا، خاتوو ئاڵا تاڵەبانی وەك سەرۆكی فراكسیۆنی سەوز لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەستنیشان كرا.


بابەتی زیاتر