حوكمی 20 ساڵ زیندانی به‌سه‌ر سه‌رۆكی پێشووی كۆریای باشووردا سه‌پێندرا
2021-01-14 15:48     153 جار بینراوە      کۆمێنت
بارك غیون های سه‌رۆكی پێشووی كۆریای باشوور
دادگای باڵای كۆریای باشوور، جوكمی 20 ساڵ زیندانی به‌سه‌ر بارك غیون های سه‌رۆكی پێشووی كۆریای باشووردا سه‌پاند، به تۆمه‌تی وه‌رگرتنی بهرتیلو چه‌ند تۆمه‌تێكی تر.
بارك غیون های كه له‌ساڵی 2017 له پۆستی سه‌رۆكی كۆریای باشوور لادراو ده‌ستگیركرا، ره‌نگه بۆ ماوه‌ی 22 ساڵ زیندان بكرێت به‌هۆی چه‌ندین تۆمه‌تی جیاجیاوه، له‌وانه‌ش ده‌ستوه‌ردانی نایاساییانه‌ی له كاندیدكردنهكانی نێو پارته‌كه به‌ر له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی 2016، ئه‌وه‌ش به‌پێی ئه‌سۆشێتد پرێس.
ئه‌گه‌ر بارك ته‌واوی سزادانه‌كه‌ی له زینداندا به‌سه‌رببات، ئه‌وا له‌ساڵی 2039 له ته‌مه‌نی 87 ساڵیدا ئازاد ده‌كرێت، به‌ڵام سه‌رۆكی وڵات ده‌توانێت له‌ڕێی لێبوردنێكی تایبه‌ته‌وه ئازادی بكات، هه‌رچه‌نده تائێستا مۆن جای ئین سه‌رۆكی ئێستای كۆریای باشوور هیچ هێمایه‌كی بۆ ئه‌وه نه‌كردووه كه لێبوردنی بۆ ده‌ربكات.
سه‌رچاوه: ئه‌سۆشێتد پرێس
وهرگێڕانو داڕشتنه‌وه‌ی: فه‌ریق حه‌بیب
بابەتی زیاتر