خشتهی تاقیكردنهوهكانی خوێندنی ئهمساڵ بڵاوكرایهوه
2021-01-14 16:53     109 جار بینراوە      کۆمێنت
وەزارەتی پەروەردە، خشتەی تاقیکردنەوەکانی خوێندنی ئهمساڵی سەرجەم قۆناغەکانی خوێندن بڵاوکردەوە
ئهمڕۆ پێنجشهممه 14ی كانوونی دووهم، وەزارەتی پەروەردەی حكومهتی هەرێمی کوردستان، خشتەی تاقیکردنەوەکانی خوێندنی ئهمساڵی سەرجەم قۆناغەکانی خوێندن بڵاوکردەوە، كه بهگوێرهی خشتەکە قۆناغی 12ی ئامادەیی تاقیکردنەوەی وەرزی یەکەم لە 29-3-2021 دەکات.
لەبارەی قۆناغەکانی یەکی بنەڕەتی تاوەکو 11ی ئامادەیی، وەزارەتی پەروەردە دەڵێت، ئەگەر هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا ئەنجام نەدرا ئەوا لە 5-6-2021 دەکرێت، بەپێچەوانەوە لە 12-6-2021 دەکرێت.
دەستپێکی تاقیکردنەوەکانی خوێندنی ئیسلامیش بەهەمانشێوەی قۆناغەکانی 1ی بنەڕەتی تاوەکو 11ی ئامادەیی دەبێت.
لەبارەی دەستپێکی دەوامی قوتابخانە ناحکومییەکان، ئەوانەی بە سیستەمی وەزارەتی پەروەردە کار دەکەن، وەزارەتی پەروەردە دەڵێت، قۆناغەکانی یەک و دووی بنەڕەتی لە 1ـی ئازار دەست بەخوێندن دەکەن و تاوەکو رێککەوتی 1-8-2021 بەردەوام دەبن بۆ کۆتاییهێنان بە ساڵی خوێندن.
سهبارهت به دەوامی پەیمانگەکان، تاقیکردنەوەی کۆری یەکەمی خوێندن لە 5-6-2021 دەستپێدەکات و 16-6-2021 کۆتایی دێت. ئەگەر هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقیش لەکاتی خۆیدا کرا، ئەوا لە 12-6 دەستپێدەکات و لە 23-6 کۆتایی دێت.




بابەتی زیاتر