ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی یەكێتی و پارتی راگەیەندرا
2021-01-14 19:29     392 جار بینراوە      کۆمێنت
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكێتی و پارتی لەبارەی رەوشی سیاسی و ئابوری ھەرێم و كاری پێكەوەیی لایەنەكان لە بەغداد لەشاری هەولێر كۆبوونەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 14-1-2021، لەبارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەشاری هەولێر وەفدێكی پارتی سەردانی یەكێتی و گۆڕانی كرد، دوای كۆبوونەوەكانیش ھیچ لێدوانێكی رۆژنامەوانی لەبارەی ناوەرۆكی كۆبوونەوەكان نەدرا.
بەپێی زانیارییەكانیش لەكۆبوونەوەكاندا گفتوگۆ كراوە لەبارەی رەوشی سیاسی و ئابوری ھەرێم و دواین پێشھاتەكانی عێراق.
جەختیشكراوەتەوە لەسەر پێویستی كۆدەنگی لەلایەن لە بەغداد بەتایبەت لەسەر پرسی بودجەو ھەڵبژاردنی پێشوەخت.
بابەتی زیاتر