واشنتۆن ژماره‌ی سه‌ربازه‌كانی له عیراق‌و ئه‌فغانستان ئاشكراكرد
2021-01-15 19:33     83 جار بینراوە      کۆمێنت
ژماره‌یه‌ك له سه‌ربازانی ئه‌مریكا( ئه‌رشیف)
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا "پێنتاگۆن" رایگه‌یاند كه ژماره‌ی سه‌ربازه‌كانی له عێراق‌و ئه‌فغانستان بۆ 2 هه‌زار و 500 سه‌رباز كه‌م كردووه‌ته‌وه.
كریستۆڤه‌ر میله‌ر، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا به وه‌كاله‌ت رایگه‌یاند، له‌سه‌ر فه‌رمانی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی كاربه‌ڕێكه‌ری ئه‌مریكا، ئێستا ژماره‌ی سه‌ربازه‌كانیان له هه‌ریه‌ك له عێراق و ئه‌فغانستان بۆ 2 هه‌زار و 500 سه‌رباز كه‌م كراونه‌ته‌وه.
میله‌ر وتیشی: "ئێستا ئه‌مه‌ریكا له هه‌موو كاتێك زیاتر له‌وه نزیك بووه‌ته‌وه كه كۆتایی به‌و جه‌نگه بهێنێت، كه ماوه‌ی نزیكه‌ی 20 ساڵه به‌رده‌وامه".
راشیگه‌یاند: كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی سه‌ربازه‌كانمان له عێراق مانای وایه كه توانا سه‌ربازییه‌كانی هێزه عێراقییه‌كان زیاتر بووه.
بابەتی زیاتر