واده‌ی‌ ده‌ستپێكردنی‌ شه‌پۆله‌ سه‌رما تونده‌كه‌ راگه‌یه‌ندرا

  2021-01-16 10:39      554 جار بینراوە        کۆمێنت

بارینی بەفر لەشارەکانی هەرێم لەرۆژانی داهاتوو بەردەوام دەبێت و لەناوچە شاخاوییەکانیش بەفر بارین دەستپێدەکات، هاوکات کەشناسی عیراقیش پێشبینی بارینی بەفر و باران دەکات.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا کە کۆپییەکی دەست (PUKNOW) کەوتوە رایگەیاندوە: بۆ ئەمڕۆ شەممە 16-1-2021 بەگشتی ئاسمان هەور دەبێت و پلەکانی گەرما لەخوار 10 پلەوەیە بەرۆژ و بەشەویش نزم دەبێتەوە بۆ سفری سەدی.
ئاماژەی بەوەشداوە، لەسبەینێ یەک شەممە 17-1-2021 ئاسمان هەور دەبێت و بارانبارین دەستپیدەکاتەوەو بەفر بارینیش لەناوچە شاخاوییەکان دەستپێدەکات. 
هاوکات مەحمود عەبدوللـەتیف، بەڕێوەبەری کەشناسی و بومەلەرزەزانی عیراقیش راگەیاندووه‌، لەرۆژانی یەكشەممە تا سێشەممە پێشبینی باران بارینی مامناوەند و بەفربارین لەناوچە شاخاویەکان دەکەن.
ئەوەشی خستەڕوو، لەرۆژی چوارشەممەوە بارستە هەوایەکی ساردی سیبیری روو لەعیراق دەکات و پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو نزمبونەوە بەخۆیەوە دەبینێت، بەجۆرێك لەناوچە شاخاویەکاندا لە ژێر سفری سیلیزی دەبێت.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو