گەشتی هاووڵاتییانی هەرێم بۆ ئەم وڵاتە ئاساییكرایەوە

  2021-01-16 10:56      280 جار بینراوە        کۆمێنت

راگەیاندنی پەیوەندییەكانی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ئاگاداری هاووڵاتییان دەكاتەوە كە لە كاتژمێر 12:00ی شەوی رابردووەوە هاتوچۆی هاونیشتمانییان لە نێوان هەرێمی كوردستان و ئێران ئاسایی بۆتەوە.
راگەیاندنی پەیوەندییەكانی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكردووە، بەپێی خاڵی چوارەمی رێنمایەكانی بەیانی ژمارە (1)ی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە رێكەوتی 15ی كانونی دووەمی 2021 ئاگاداری هەموو هاووڵاتییان و گەشتیارانی خۆشەویست دەكەینەوە كە لە كاتژمێر 12:00ی شەوی رابردووەوە دەروازەی نێودەولەتی حاجی ئۆمەران بە رووی گەشتیاراندا كراوەتەوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، چوونی هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان بۆ وڵاتی ئێران و هاتنی هاووڵاتییانی ئێرانی بۆ هەرێم بەپێی رێنمایی و رێكارەكانی تەندروستی و ئەنجامدانی پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئاسایی دەبێتەوە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو