وەتسئەپ: تاوەكو مانگی ئایار هەژماری هیچ كەسێك داناخەین

  2021-01-16 12:07      379 جار بینراوە        کۆمێنت

كۆمپانیای وەتسئەپ لەبارەی داواكردنی زانیارییە تایبەتییەكانی بەكارهێنەرەوە رایگەیاند، جێبەجێكردنی ئەو بڕیارەیان تاوەكو 15ی مانگی ئایار دواخستووەو رەتیشیكردەوە تاوەكو ئەوكاتە هەژماری هیچ كەسێك دابخرێت.
لە راگەیەندراوێكدا كۆمپانیای وەتسئەپ ئاشكرایكرد، ئەو بڕیارەی كە سەبارەت بە پێدانی زانیاریی لەبارەی شوێنی بەكارهێنەرو ژمارە تەلەفۆنەكەیەوە وەك مەرجی نوێكردنەوەی ئەپڵیكەیشنی نوێی وەتسئەپ لەسەر بەكارهینەرەكانیان دایاننابوو راگیراوەو لە ئێستادا جێبەجێ ناكرێت.
كۆمپانیاكە ئاماژەی بەوەشكردووە كە بڕیاربوو لە 8ی مانگی شوباتەوە داوای ئەو زانیارییە تایبەتییانە لە بەكارهێنەر بكرێت، هەر بەكارهێنەرێكیش زانیارییەكان نەداتە كۆمپانیاكە هەژمارەكەی دادەخرێت، بەڵام كۆمپانیای وەتسئەپ ئەو بڕیارەی تاوەكو 15ی مانگی ئایار دواخستووە.
لە راگەیەندراوەكەدا جەخت لەوەكراوەتەوە، ئەو داواكارییە نوێیانە هیچ كاریگەرییەك لە نامە تایبەتییەكان ناكات و ئەوەی لە نامەكاندا هەیە تەنها لای بەكارهێنەرەكان خۆیان بە نهێنی دەمێنێتەوەو رەتیشیكردۆتەوە هیچ هەژمارێك لە ئێستادا هەڵپەسێردرێت یان بەتەواوی دابخرێت.
هەروەها باسی لەوەكردووە، هیچ زانیارییەكی بەكارهێنەرانی وەتسئەپ نادرێت بە كۆمپانیای فەیسبوك و ئەو هەواڵانەی لەوبارەیەوە بڵاوكراونەتەوە چەواشەكارین و دوورن لە راستییەوە.
كۆمپانیای فەیسبوك لە ساڵی 2014دا بیرۆكەی ئەپڵیكەیشنی وەتسئەپی بەرامبەر بە 19 ملیار دۆلار كڕی و ئێستا بەشێكە لە كۆمپانیای فەیسبوك.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو