كۆشكی سپی، هەریەك لەبەحرەین و ئیمارات بەهاوبەشی ئەمنی وڵاتەكەی دادەنێت
2021-01-16 15:02     99 جار بینراوە      کۆمێنت
كۆشكی سپی ئەمریكا، هەریەك لە بەحرەین و ئیماراتی عەرەبی وەك دوو هاوبەشی ئەمنی وڵاتەكەی ناوبرد، راشیدەگەیەنێت، ئەو دوو وڵاتە لە 30 ساڵی رابردوودا بەشداری زۆرێك لە هاوپەیمانێتییەكانی واشنتۆنیان كردووە.
كۆشكی سپی ئەمریكا لەبەیاننامەیەكدا هەریەك لە بەحرەین و ئیماراتی عەرەبی وەك دوو هاوبەشی ئەمنی وڵاتەكەی ناوبردو باسی لەوەشكردووە، ئەو دوو وڵاتە لە 30 ساڵی رابردوودا بەشداری زۆرێك لە هاوپەیمانێتییەكانی واشنتۆنیان كردووەو میواندارێتی هەزاران سەربازو دەریاوان و فرۆكەوانی ئەمریكایان كردووە.
كۆشكی سپی لە بەشێكی تری بەیاننامەكەیدا تەئكیدی لە بەردەوامی هاریكاری ئەمنی و ئابووری نێوان هەر سێ وڵات كردۆتەوە.
بەپێی ئامارێك لە وڵاتی بەحرەین نزیكەی 4هەزارو 700 سەربازو كارمەندی ئەمریكا لەو وڵاتەدان، لە 374 ئەمریكی لەخۆگرتووە.
بابەتی زیاتر