سەركردایەتی یەكێتی لە هەولێر كۆبوونەوە
2021-01-16 17:12     277 جار بینراوە      کۆمێنت
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 16-1-2021، لە بارەگای مەكتەبی سیاسی لەشاری هەولێر، بەئامادەبوونی كارگێڕو ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی، ئەندامانی سەركردایەتی یەكێتی سنووری پارێزگای هەولێر كۆبوونەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ كرا لەبارەی دۆخی هەرێمی كوردستان و رۆڵی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە هاوكێشە سیاسییەكان و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە، جەخت لەگرنگی رۆڵی یەكێتی كرایەوەو ئامادەبووان هاوڕابوون كە دەبێ یەكێتی رۆڵی سەرەكی بگێڕێ لە چارەسەری كێشەكان و یەكلاكردنەوەی قەیرانەكان.
بەشێكی تری كۆبوونەوەكە تەرخان كرا بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی دۆخی هەولێرو هەوڵەكانی یەكێتی بۆ خزمەتكردن لەو شارە، جەخت لەوەكرایەوە كە دەبێ بەبێ جیاوازی بیروڕای سیاسی و ئایدۆلۆژی خزمەتی هەولێرو هەولێرییەكان بكرێ.
پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسییەكان، ئایندەی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا، چارەسەری كێشەی مووچەو دابینكردنی ژیانێكی شایستە بۆ هاونیشتمانیان لەلایەن حكومەت تەوەری گرنگی كۆبوونەوەكە بوون و گفتوگۆی وردو جدیان لەبارەوە كرا.
بابەتی زیاتر