پۆلیسی هەولێر: كەسێك لەسەر رووداوی تەقەكردن لەسەروپێخانەكە دەستگیركراوە

  2021-01-16 18:51      101 جار بینراوە        کۆمێنت

پۆلیسی ھەولێر کەسێکی لەسەر رووداوی تەقەکردن لەسەروپێخانەکەی شارەکە دەستگیرکردو ھەر ئەمڕۆش رووداوێکی تری تەقەکردن لەو شارە روویداو دوو کەس بوونە قوربانی.
دوای ئەوەی بەھۆی نەمانی سەروپێ و خواردن ژمارەیەک ھاووڵاتی لەھەولێر تەقەیان لەچەند چێشتخانەو چاخانەیەک کردو زیانێکی زۆری ماددیان بەچەند چێشتخانەیەک گەیاندو دواتر شوێنەکەیان جێھێشت، ئەمڕۆ پۆلیسی ھەولێر دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی روواوەکەی راگەیاند.
ھەر ئەمڕۆ کەسێک بەچەک ھێرشی کردەسەر خوشکەکەی و زاواکەیان، لەئەنجامدا بەفیشەک خوشکەکەی خۆی کوشت و زاواکەشی بریندارکرد. 
ھاوکات پۆلیسی ھەولێر، دەستگیرکردنی کەسێکی راگەیاند کە بەجلوبەرگی سەربازی سەرانەو پارەی لەھاووڵاتیانی ھەولێر سەندووە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو