د.میران: یەكێتی لەخزمەتكردن بەردەوام دەبێت
2021-01-16 19:34     183 جار بینراوە      کۆمێنت
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت: چالاکییەکانی چەند مانگی رابردوو بەسەرپەرشتی راستەوخۆی لاھور شێخ جەنگی ھاوسەرۆکی یەکێتی توانراوە پشتیوانی تەندروستی بەنەخۆشخانەی کۆرۆنا لەدەڤەری راپەڕین بگەیەنرێت و دەتوانین لەئایندەی نزیکدا کۆمەڵێک کارو چالاکی تر ئەنجامبدەین بەسوود بگەڕێتەوە بۆ ھاووڵاتیانی ناوچەکە.
د.میران محەمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەکۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ لێپرسراوی مەڵبەندی راپەڕین و پێشمەرگەو ھەڤاڵانی سەرکردایەتی دەڤەری راپەڕین رایگەیاند: مایەی خۆشحاڵیمان دەبێت بتوانین درێژەپێدەری ئەو کاروچالاکیانە بین لەچەند مانگی رابردوودا بەسەرپەرشتی راستەوخۆی لاھور شێخ جەنگی ھاوسەرۆکی یەکێتی توانراوە پشتیوانی تەندروستی و نەخۆشخانەی کۆرۆنا بەو ناوچەیە بگەیەنرێت، وتیشی: باوەڕی تەواومان ھەیە بەھەماھەنگی ھەڤاڵانی سەرکردایەتی لەدەڤەری راپەڕین دەتوانین لەئایندەی نزیکدا کۆمەڵێک کارو چالاکی ئەنجامبدەین بەمایەی سوودو خێر بگەڕێتەوە بۆ ھاووڵاتیانی ناوچەکە.
بابەتی زیاتر