دابەزاندنی بەهای دینار سوودی بۆ حكومەتی عیراق هەبووە

  2021-01-16 20:13      142 جار بینراوە        کۆمێنت

بەدابەزاندنی بەھای دینارو لەماوەی ٢٧ رۆژی رابردوودا حکومەتی عیراق زیاتر لە ٢٤٢ ملیار دینار قازانجی کردووە.
بەپێی شیکارییەکی ئینستیوتی ئابووری بەژمارە، حکومەتی عیراق لە ٢٠ی مانگی کانوونی یەکەم واتە لەڕۆژی جێبەجێکردنی پرۆسەی دابەزاندنی بەھای دینار تائێستا، ٨٩٩ ملیۆن و ٢٥ ھەزار دۆلاری خستووەتە بازاڕەوەو بەدابەزاندنی بەھای دینار لە ١١٩ ھەزارە بۆ ١٤٦ھەزار دینار، بڕی ٢٤٢ ملیارو ٧٣٦ ملیۆن دینار داھاتی زیاتری کۆکردووەتەوە، بەراورد بەنرخی پێشووی دینار زیاتر ١٨% قازانج کردووە.
ئاماژەی بەوەش کردووە، لەو وادەیەوە تائێستا بەردەوام بەھای دۆلار لەخوار بەھای خستنەڕووی بووە لەلایەن بانکی ناوەندی و بەرزترین نرخ لەماوەی ڕابردوو تۆمارکرابێت تەنیا ١٤٥ ھەزار بووە، لەکاتێکدا بانکی ناوەندی خستنەڕووی بە ١٤٦ ھەزار دینار ئەنجامداوە. 
ئینستوێتی ئابووری بە ژمارە ھۆکارەکەشی بۆ ئەوە گەڕاندەوە، کە بەشێک لەھاووڵاتیان و بازرگانان متمانەیان بەنرخی بانکی ناوەندی نییەو لەو ماوەیەشدا بەشێک لەھاووڵاتیان و بانک و بازرگانەکان ژمارەیەکی زۆر دۆلاریان خستە بازاڕەوە، ھۆکارێکی تریش چاوەڕوانییە بۆ پەسەندکردنی پرۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢١ی عیراق.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو