وادەی تۆماركردن كۆتاییهات و داواكاری ژمارەیەك حزب رەتكرایەوە
2021-01-16 22:46     115 جار بینراوە      کۆمێنت
تۆمارکردنی ناوی حزب و ھاوپەیمانییەتییەکان بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کۆتاییھات و داواکاریی ژمارەیەک حزب رەتکرانەوە.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عیراق ئەمڕۆی بەکۆتا وادە بۆ تۆمارکردنی حزب و ھاوپەیمانییەکان بۆ ھەڵبژاردنی داھاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دیاریکردو لەماوەی رابردوودا زیاتر لە ٣٠٠ حزب خۆیان تۆمارکردو ژمارەیەکیان رەتکرانەوە.
سەرەڕای نارەزایی و ھەوڵەکانی بەشێک لەحزب و لایەنی عیراق بۆ دواخستنی ھەڵبژاردن، بەڵام تا ئێستا بەڕەسمی ھیچ بڕیارێک لەبارەی دواخستنی ھەڵبژاردنەکەوە نییەو رۆژی ١٤ی ئەم مانگەش سەرۆککۆماری عیراق و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری و کۆمسیۆن و نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبوونەوەو پرسی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی عیراقیان تاووتوێکرد.
بابەتی زیاتر