ترەمپ كۆتایی بە دوو حزبی لە ئەمریكا دەهێنێت

  2021-01-20 08:35      192 جار بینراوە        کۆمێنت

سەرۆكی هەڵنەبژێردراوی ئەمریكا و بەشێك لە یاریدەدەرەكانی تاوتوێی ‌دروستكردنی حزبێكی سیاسی نوێ و كۆتاییهێنان بە دوو حزبی لە وڵاتەكەیان دەهێنن.
بەگوێرەی راپۆرتێكی، ڕۆژنامەی وڵ ستریت جۆرنال ترەمپ بیرۆكەی دامەزراندنی حزبێكی لەژێر ناوی "حزبی نیشتمانی" هەیە لەگەڵ ژمارەیەك لە یاریدەدەرە و كەسە نزیكەكانی.
ئاماژە بەوەشكراوە، هەوڵەكەی ترەمپ لەدوای ئەوە دێت كە پەیوەندیەكانی لەگەڵ سەركردەكانی حزبی كۆماریەكان لەدوای هێرشكردنە سەر كۆنگرێس لەلایەن لایەنگرانی ترەمپەوە بەرەولا لاوازی رۆیشتووە.
میچ ماكۆنێل، سەرۆكی زۆرینەی ئەنجومەنی كۆماریەكان لە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا رایگەیاند، ترەمپ شایەنی ئەوەیە كە تاوانبار بكرێت بەوەی لایەنگرانی خۆی لە 6ی (كانونی دووەم/1)دا هانداوە بۆ هێرشكردنە سەر كۆنگرێس، لەكاتێكدا راپرسییەكان پشتگیرییەكی بەهێز بۆ ترەمپ نیشاندەدەن لە ناو دەنگدەرانیدا.
تا ئێستا دیارنییە ترەمپ تا چەند جدییە سەبارەت بە دامەزراندنی حزبی نوێ، ئەو جوڵەیە كە پێویستی بكات و سەرچاوەی زۆر گەورە هەیە، بەگوێرەی رۆژنامەكە، ترەمپ بنكەیەكی گەورەی جەماوەریی هەیە، هەندێكیان پێش هەڵمەتی سەرۆكایەتی ترەمپ لە ساڵی 2016دا، پەیوەندیان بە سیاسەتی كۆماریەكانەوە نەبووە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو