كۆسرەت ڕەسول پرسەنامەیەك ئاراستەی مەزڵوم كۆبانێ دەكات
2021-01-20 11:05     257 جار بینراوە      کۆمێنت
سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، بەهۆی كۆچی دوایی دایكییەوە پرسەنامەیەك ئاراستەی مەزڵوم كۆبانێ دەكات.ئەمەش دەقەكەیەتی...
برای بەڕێزم هەڤاڵ مەزڵوم كۆبانێ فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی خاتوو (خەزنە حاجی حسێن) هاوسەری دكتۆر خەلیل عەبدی و دایكی بەڕێزتانم بیست، دڵگران و خەمباری كردم، هاوبەشی خەمتانم، پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی قووڵی خۆم ئاراستەی ئێوەو خانەوادە تێكۆشەرەكەتان دەكەم، لەخوای گەورە داواكارم سەبووریتان بدات و دایكی كۆچكردووت جێگای بەهەشتی بەرین بێت.
كۆسرەت ڕەسول عەلی
سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
یەكێتی نیشتمانی كوردستان
بابەتی زیاتر