‎ هاتووچۆی هەولێر شوفێران ئاگاداردەكاتەوە

  2021-01-20 12:28      217 جار بینراوە        کۆمێنت

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر رایدەگەیەنێت، هەر شوفێرێك بیەوێت لۆگۆ و رێكلام بۆ هەر بەروبومێك یان كۆمپانیایەك لەجامی ئۆتۆمبێلەكەی بدات دەبێت رەزامەندی وەربگرێت ئەگەر نا سزادەدرێت.
فازڵ حاجی، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند، سەرجەم شوفێران و خاوەن پاس و بارهەڵگرەكان ئاگادار دەكەینەوە كەوا لێدانی لۆگۆ و رێكلام بۆ هەر بەروبومێك یان كۆمپانیایەك لەجامی ئۆتۆمبێلەكان بەهەموو شێوەیەك قەدەغەیە و هەر كەسێك كە بیەوێت رێكلامێك لەئۆتۆمبێلەكەی بدات سەرەتا دەبێت رەزامەندی لایەنی پەیوەندیدار وەربگرێت كە هاتووچۆ و وەزارەتی ناوخۆیە ئینجا دەستبەكاربن بۆلێدانی رێكلامەكە.
ئاماژەی بەوەشكرد، دەبێت رێكلامەكە لەسەر لاتەنیشتەكانی ئۆتۆمبێل و بۆنیت و سندوق بێت و بەبێ وەرگرتنی پێشوەختەی ئەو رەزامەندیە تووشی سزادان دەبنەوە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو