له‌یه‌كه‌م رۆژی ده‌ستبه‌كاربوونیدا بایدن 17 بڕیاری تره‌مپ هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه
2021-01-20 14:43     365 جار بینراوە      کۆمێنت
بایدن به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك واژۆده‌كات له بۆنه‌یه‌كی پێشووتردا(ئه‌رشیف)
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 20ی كانوونی دووه‌م، جۆ بایدن 46 هه‌مین سه‌رۆكی ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، دهستبهكاردهبێتو بڕیاره هه‌ر له‌دوای رێوڕه‌سمی ده‌ستبه‌كاربوونه‌كه‌ی 17 بڕیاری پێشووی دۆناڵد تره‌مپ هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
تیمه‌كه‌ی جۆ بایدن، به ئاژانسی " فرانس پرێس"یان راگه‌یاندووه كه جۆ بایدن بڕیاریداوه له‌دوای دهستبهكاربوونیو له ڕۆژی یه‌كه‌می كاره‌كانیدا 17 بڕیار هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه كه له چه‌ند كاتێكی جیاجیادا دۆناڵد تره‌مپ ده‌ریكردون.
دیارترین ئه‌و بڕیارانه‌ش بریتیه له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی مه‌رسومی كۆچكردن كه مشتومڕی زۆری له‌سه‌ر درووست بوو و به‌هۆیه‌وه رێگه‌نادرێت زۆرێك له موسوڵمانه‌كان بچنه نێو ئه‌مریكاوه.
هاوكات بایدن بڕیار له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌دات بۆ رێككه‌وتننامه‌ی پاریس-ی تایبه‌ت به كه‌شوهه‌وا و رێكحراوهی ته‌ندروستی جیهانی.
یه‌كێكی تر له‌و بڕیارانه، راگرتنی بنیاتنانی دیوارێكه كه بڕیار بوو له‌نێوان ئهمریكاو مه‌كسیكدا درووست بكرێت، به‌مه‌به‌ستی رێگه‌گرتن له چوونی كۆچبه‌ره نایاساییه‌كانی مه‌كسیك بۆ نێو خاكی ئه‌مریكا، جگه له چه‌ندین بڕیاری تری په‌یوه‌ندیدار به‌بواره‌كانی ئابووری‌و ته‌ندرووستی و نه‌هێشتنی جیاوازی ئیتنی.
سه‌رچاوه: سكای نیو عه‌ره‌بییه
وهرگێڕانو داڕشتنه‌وه‌ی: فه‌ریق حه‌بیب
بابەتی زیاتر