ئەو كەسانەى زیادەڕەوی دەكەنەسەر تۆڕی دابەشكردنی ئاوسزا دەدرێن

  2021-01-21 12:19      193 جار بینراوە        کۆمێنت

پەرلەمانی كوردستان لەرێگەی پڕۆژەیاسای پاراستنی تۆڕو بنچینەكانی ئاوو ئاوەڕۆ"  كار لەسەر پاراستنی تۆڕی دابەشكردنی ئاو لەهەرێمی كوردستان دەكات و بەگوێرەی پڕۆژەكەش ئەو كەسانە زیادەڕەوی دەكەنەسەر تۆڕی دابەشكردنی ئاو سزای دارایی دەدرێن .
عەباس فەتاح، جێگری سەرۆكی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی كوردستان لیژنەكەیان دوێنێ چوارشەممە پێشنیازەیاسای پاراستنی تۆڕو بنچینەكانی ئاوو ئاوەڕۆ ـی تاوتوێ كردووە و بەگشتی ناوەڕۆكی پڕۆژەكە بەمەبەستی ئەوەیە لەهەرێمی كوردستان یاسایەك بۆ پاراستنی  تۆڕو بنچینەكانی ئاو نیە و نازانرێت بەچ رێكارێك پارێزگاری لەتۆڕی دابەشكردنی ئاو بكرێت.
جێگری سەرۆكی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، بەگوێرەی پڕۆژەكە و لەرێگەی یاساییەكی تایبەت لێپرسینەوە و سزای دارایی ئەو كەسانەش دەدرێت، كە دەستكاری حەوزی ئاو و بەگشتی دامەزراوەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاو دەكەن.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو