كۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە دكتۆر بەرهەم ساڵح كرد

  2021-01-21 13:45      194 جار بینراوە        کۆمێنت
دیمه‌نێك له‌ دیداره‌كه‌

‎نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 21ی‌ كانوونی‌ دووه‌م، لە شاری سلێمانی، كۆسرەت رەسوڵ عەلی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان پێشوازیكرد لە دكتۆر بەرهەم ئەحمەد ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق.
‎لە دیدارێكدا گفتوگۆكرا لەبارەی دۆخی هەرێمی كوردستان و عێراق، پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا، هەردوولا كۆك بوون لەسەر چارەسەركردنی كێشەكان لەچوارچێوەی دەستووری عێراق و زامنكردنی مافە یاسایی و دەستوورییەكانی هەردوولا، بە مەبەستی دابینكردنی ژیانێكی شایستە بۆ هاوڵاتیان.
‎ڕووداوەكانی عێراق و ناوچەكە، رۆڵی كوردو لایەنە سیاسییەكان لەپرسە گرنگەكان، تەوەرێكی تری دیدارەكە بوو، گفتوگۆی وردو جدی لەبارەوە كرا.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو