دوای ته‌قینه‌وه‌كان مسته‌فا كازمی سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی كرد
2021-01-21 15:14     124 جار بینراوە      کۆمێنت
دیمه‌نێك له كۆبوونه‌وه‌كه
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 21ی كانوونی دووه‌م، مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق‌و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان، سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی ئه‌منی كرد.
له‌و باره‌یه‌وه، نووسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست PUKNOW كه‌وتووه، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه " مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، له باره‌گای فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا، سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی فه‌رمانده‌ی ده‌زگا ئهمنییهكانو هه‌واڵگریی كردووه".
بێ ئه‌وه‌ی له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا ورده‌كاری زیاتر له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه باس بكرێت.
ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌دێت كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، دوو ته‌قینه‌وه له ناوه‌ڕاستی به‌غدا، روویاندا‌و به‌هۆیانه‌وه لانیكه‌م 32 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا‌و 110 كه‌سیش برینداربوون، به‌پێی دوا ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق.
تائێستا هیچ گرووپ‌و لایه‌نێك به‌رپرسیارێتی خۆی له ته‌قینه‌وه‌كان ده‌رنه‌بڕیووه، به‌ڵام جێ په‌نجه‌ی رێكخراوه تیرۆریسته‌كانی وه‌ك داعش‌و قاعیده‌یان پێوه‌دیاره.
سه‌رچاوه: به‌یاننامه‌ی نووسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی مسته‌فا كازمی‌و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی
وهرگێڕانو داڕشتنه‌وه‌ی: فه‌ریق حه‌بیب
بابەتی زیاتر