ئاگرێك لە گەورەترین پەیمانگای بەرهەمهێنانی ڤاكسینی كۆرۆنا كەوتەوە

  2021-01-21 18:10      70 جار بینراوە        کۆمێنت

ئاگر لە باڵەخانەی پەیمانگای سیرۆم ئینیستیوت ئۆف ی هیندستان كەوتەوە كە گەورەترین ناوەندی بەرھەمھێنانی ڤاكسینە لە جیھاندا، ئاگرەكە ھیچ قوربانییەكی گیانی لێنەكەوتوەتەوە.  
بە پێی زانیاریەكانی بەرپرسانی تەندروستی ھیندستان، كۆگای ھەڵگرتنی ڤاكسینەكان زیانی بەرنەكەوتوەو ئاگرەكە لە بەشێكی تەواونەكراوی بیناكەدا كەوتوەتەوە كە لە ئێستادا لە هەوڵی دروستكردنیدان، تا ئێستا ھۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكە نازاندرێت و مەترسی ئەوە ھەیە ، ئەم روداوە زیان بە پلانی زیادكردنی بەرھەمھێنانی ڤاكسینی دژەكۆرۆنا بگەیەنێت.
پەیمانگای سیرۆم ئینیستیوت ئۆف گەورەترین ناوەندی بەرھەمھێنانی ڤاكسینە لە جیھاندا، گرێبەستێكی بۆ بەرھەمھێنانی یەك ملیار ژەم لە ڤاكسینی زانكۆی ئۆكسفۆرد و ئاسترازینیكای بریتانی واژۆ كردووە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو