حەسەن كەعبی: چەند دۆسیەی گەندەڵی وەزارەتی كارەبا ڕادەستی دادگاكان كراون
2021-01-21 18:26     104 جار بینراوە      کۆمێنت
جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، ئاشكرایكرد، دەیان دۆسیەی گەندەڵیی وەزارەتی كارەبا، ڕەوانەی دادگاكان كراون.
حەسەن كەعبی كەهاوكات سەرۆكی لیژنەی لێكۆڵینەوەی تایبەت بە گرێبەستەكانی وەزارەتی كارەبایە ڕایگەیاند، لیژنەكەیان بەردەوامە لە لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونی گرێبەستەكانی تایبەت بە وەزارەتی كارەبا.
ئاماژەی بەوەشكرد، بڕیارە لیژنەكەیان چەند دۆسیەیەكی تری گەندەڵیی تایبەت بە وەزارەتی كارەبا، ڕادەستی دەستەی دەستپاكی و دیوانی چاودێری دارایی بكات.
وتیشی، تا ئێستا 56 دۆسیەی گەندەڵیی دراوەتە دەستەی دەستپاكی، كە 46 یان تایبەتن بە گرێبەستەكانی وەزارەتی كارەبا و ڕادەستی دادگا تایبەتەكان كراون.
بابەتی زیاتر