یەکەم جوڵەی وەزیری نوێی بەرگریی ئەمریکا پەیوەندی بە عێراقەوە هەبوو

  2021-01-23 08:53      354 جار بینراوە        کۆمێنت

لوید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمریكا لەیەكەم چالاكی فەرمیدا، پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ سكرتێری گشتی ناتۆ ئەنجامدا و باسی عێراق و ئەفغانستانیان كرد.
ئەمڕۆ پنتاگۆن بڵاویكردەوە كە لوید ئۆستن پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ یانس ستۆلتنبێرگ سكرتێری گشتی هاوپەیمانی باكووری ئەتڵەسی ئەنجامداوە و تێیدا باسی دۆخی ئێستای هاوپەیمانییەكەیان كرد.
لەراگەیەندراوەكەدا هاتووە كە وەزیری بەرگری ئەمریكا دەربارەی بەردەوامبوونی چالاكییەكانی ناتۆ لەعێراق و ئەفغانستان گفتوگۆی لەگەڵ ستۆلتنبێرگ كردووە.
شەوی هەینی ئیدارەكەی جۆو بایدن رایگەیاند پێداچوونەوە دەكات بۆ ئەو رێككەوتنەی كە ئەمریكا لەگەڵ بزووتنەوەی تاڵیبان ئیمزای كردووە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو