یەك شەممە دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە

  2021-01-23 10:09      537 جار بینراوە        کۆمێنت

بەپێی نوسراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕۆژی یەكشەممە 24 -1 تا 29- 1مووچەی هەموو وەزارەت و فەرمانگەكان و خانەنشینان دەدرێت و ڕێژەی لێبڕینی مووچە 21% بۆ فەرمانبەرانی ئاسایی بۆ پلەتایبەتیش 50% دەبێت.
سبەی یەك شەممە 24-1-2021 مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت:
وەزارەتی تەندروستی دیوان و لیواكانی وەزارەتی پێشمەرگە یەكەی 70 و 80ی وەزارەتی پێشمەرگە وەزارەتی دارایی و ئابووری.
ڕۆژی دووشەممە 25-1-2021 مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەكرێت: وەزارەتی ناوخۆ هێزەكانی زێرەڤانی هێزی بەرگری و فریاكەوتن و بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامەی هەرێم، لیوای نەوت وگاز، وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوان كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان زیندانیانی سیاسی.
ڕۆژی سێشەممە 26-1-2021 مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەكرێت:
وەزارەتی پەروەردە ئەنجومەنی ئاسایش دەزگای گشتی ئاسایش.
ڕۆژی چوارشەممە 27-1-2021 مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەكرێت:
وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی مووچەی كەمئەندامان (خاوەن پێداویستی تایبەت) وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی وەزارەتی داد وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی وەزارەتی پلاندانان وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ئەنجوومەنی دادوەری دیوانی چاودێریی دارایی دەستەی مافی مرۆڤ دەستەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم دەستەی ژینگە دەستەی وەبەرهێنان دەستەی دەسپاكی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی دەزگای گشتی كاروباری مین .
ڕۆژی پێنجشەممه 28-1-2021 مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەكرێت:
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار وەزارەتی كارەبا وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن وەزارەتی ڕۆشەنبیری و لاوان سەرۆكایەتی هەرێم ئەنجوومەنی وەزیران سەرۆكایەتی پەرلەمان خانەنشینانی پێشمەرگە.
ڕۆژی هەینی 29-1-2021 مووچەی خانەنشینانی شارستانی دابەش دەكرێت.
 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو