عیراق دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی یەكی ئەمساڵ دەكات

  2021-01-23 14:30      153 جار بینراوە        کۆمێنت

وەزارەتی دارایی عیراق ئاشكرای دەكات، لە رۆژی یەكشەممەوە دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی یەكی فەرمانبەران‌و خانەنشینان دەكرێت.
لە راگەیەنراوێكدا، وەزارەتی دارایی عیراق داوای لەسەرجەم وەزارەتەكان‌و فەرمانگەكانی نەبەستراو بە وەزارەت كردووە، لەرۆژی یەكشەممە 24ی ئەم مانگەوە سەردانی فەرمانگەی ژمێریاریی بكەن، بۆ تەواوكردنی ئەو رێوشوێنانەی پێویستن بۆ تەمویلكردنی مووچەی فەرمانبەران.
پێشتر وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوەكردبوو، تاوەكو پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021ی عیراق پەسەند نەكرێت، هیچ بڕە پارەیەك لە مووچەی فەرمانبەران نابڕدرێت، هەركاتێكیش پڕۆژەیاساكە پەسەندكرا، ئەوكات بەپێی ئەو ڕێژەیەی دانراوە، باج دەخرێتەسەر مووچەی هەموو ئەو فەرمانبەرانەی مووچەكانیان لە 500 هەزار دینار زیاترە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو