سه‌رما كه‌مده‌بێته‌وه‌و شه‌پۆلێكی باران به‌ڕێوه‌یه
2021-01-23 19:57     323 جار بینراوە      کۆمێنت
پێشبینی ده‌كرێت له رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتووه‌وه، نزمه پاڵه‌په‌ستۆیه‌ك روو له عیراق بكات‌و ببێته‌هۆی باران باری
مه‌حمود عه‌بدول له‌تیف سه‌رۆكی پێشكه‌وتووی كه‌شناسانی عیراق، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 23ی كانوونی دوووه‌م، پێشبینی كرد ئاراسته‌ی با بگۆڕێت‌و سبه‌ی یه‌كشه‌ممه كاریگه‌ریی شه‌پۆلی سه‌رما و سۆڵه كه‌مبێته‌وه‌و له كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا شه‌پۆلێكی باران بارین روو له عیراق بكات.
عه‌بدول له‌تیف وتی: " دوای چه‌ند كاتژمێرێكی تر ئاراسته‌ی با له سه‌رانسه‌ری عیراق ده‌گۆڕێت‌و سه‌ر له‌به‌یانی یه‌كشه‌ممه پله‌كانی گه‌رما كه‌مێك به‌رزده‌بنه‌وه‌و رۆژی دووشه‌ممه‌ش پله‌كانی گه‌رما زیاتر به‌رزده‌بنه‌وه".
وتیشی: "پێشبینی ده‌كرێت له رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتووه‌وه، نزمه پاڵه‌په‌ستۆیه‌ك روو له عیراق بكات‌و ببێته‌هۆی باران بارین، به‌تایبه‌تی له ناوچه‌كانی باكوور".
سه‌رچاوه: ئاژانسی مه‌ورد
وه‌رگێڕان‌و داڕشتنه‌وه‌ی: رێباز زه‌نگه‌نه
بابەتی زیاتر