ئێران هانی ئەمریكا دەدات بێتەوە ناو رێككەوتننامەی ئەتۆمیی

  2021-01-24 08:36      156 جار بینراوە        کۆمێنت

ئێران هانی ئەمریكا دەدات بێتەوە ناو رێككەوتننامەی ئەتۆمیی كە ساڵی 2018، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی پێشوی ئەمریكا تاكلایەنە لێی هاتە دەر.
محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، ئەو رێككەوتنەی بە هیلاكییەكی زۆری هەموو لا لە ساڵی 2015 هاتە بوون، بێ ئەوەی خاڵەكانی بگۆڕدرێن هیوا دەخوازین بایدن و ئیدارەكەی بێنەوە سەر رێچكەی گفتوگۆكان.
هۆشداریش دەدات لە لەدەستدانی ئەو هەلەو دەڵێت، هەلی گەڕانەوەی ئەمریكا بە زایە دەڕوات گەر چاوەڕێی سازشی زیاتر لە ئێران بكات.
دوای چەندین ساڵ دانوستاندن، لە سەردەمی ئیدارەی ئۆباما لە تەمموزی 2015 وڵاتانی پێنج كۆ یەك و ئێران لەبارەی پرسی ئەتۆمی ئێران گەیشتنە رێككەوتن.
بەوتەی بەرپرسانی ئەو كاتەی ئیدارەی ئۆباما رێككەوتنەكە رێگری لەوە دەكات تاران پەرە بە چەكە ئەتۆمییەكانی بدات، بەڵام ترەمپ لە بانگەشەی هەڵبژاردندا بەڵێنیدا رێككەوتنەكە هەڵبوەشێنێتەوە، چونكە بەوتەی ئەو، خزمەت بە ئێران دەكات.
جۆ بایدن سەرۆكی نوێی ئەمریكا رایگەیاند، گەر ئێران پەیوەستبوونەكانی خۆی بەرامبەر رێككەوتنەكە وەكخۆی جێبەجێبكات، ئێمەش ئامادەین بگەڕێینەوە ناوی.
 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو