هەناردەکردنی ڤاکسینەکەی ئۆکسفۆرد بۆ ئەوروپا رادەگیرێت

  2021-01-24 09:10      133 جار بینراوە        کۆمێنت

کۆمپانیای ئاسترازینیکا کە بەهاوکاری زانکۆی ئۆکسفۆرد ڤاکسینی دژی کۆرۆنایان بەرهەمهێناوە، رایگەیاند: لەچارەکی یەکەمی ئەمساڵدا لەسەدا 60ی هەناردەکردنی ڤاکسینەکەیان بۆ ئەوروپا کەمدەکەنەوە.
بەپێی گرێبەستی یەکێتی ئەوروپا لەگەڵ کۆمپانیای ئاسترازینیکا، کەپێدەچێت 29ی ئەم مانگە یەکێتییەکە بەفەرمی پشتیوانی بکات، پێویستە کۆمپانیاکە 300 ملیۆن دۆز هەناردەی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا بکات، بەڵام ئاسترازینیکا رایگەیاندوە، لەچارەکی یەکەمی ئەمساڵدا 80 ملیۆن دۆزی بۆ دابیندەکرێت.
کۆمپانیاکە لەوبارەیەوە رونکردنەوەی داوە و رایگەیاندوە، ئەو بڕیارەیان بەهۆی دروستبونی کێشەیەک داوە کە لەکارگەیەکی بەرهەمهێنانی ڤاکسینەکەیان لەبەلجیکا رویداوە و لەلایەن کۆمپانیای نۆڤاسێپی هاوبەشیانەوە بەڕێوەدەبرێت.
پێشتریش، فاینانشڵ تایمز رایگەیاندبو بەشی بریتانیا لەو ڤاکسینە پارێزراو دەبێت و کەمناکرێتەوە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو