ئەمڕۆ وەفدی هەرێم سەردانی بەغدا دەكات

  2021-01-24 09:22      140 جار بینراوە        کۆمێنت

ئەمڕۆ یەكشەممە 24-1-2021، وەفدی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی حكومەتی هەرێم سەردانی بەغدا دەكات بە مەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر پشكی هەرێمی كوردستان لە پرۆژەیاسای بودجەی 2021ی عیراق.
ئەندامەكانی وەفدی حكومەتی هەرێم بریتین لە: دارا رەشید، وەزیری پلاندانانی حكومەتی هەرێم، خالید شوانی، وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پەیوەندییەكان لەگەڵ بەغدا، ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێم، بە سەرۆكایەتی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی حكومەتی هەرێم.
پێشتر ئەحمەد سەفار، بریاردەری لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاندبوو، وەفدی حكومی هەرێم سەرەتا لەگەڵ فراكسیۆنە كوردییەكان كۆدەبنەوە، دواتر لەگەڵ ئەندامە كوردەكانی لیژنەی دارایی كۆدەبنەوە، پاش كاتژمێر 7:00ی ئێوارەی هەمان رۆژ، لەگەڵ لیژنەی دارایی و لایەنە سیاسییەكان كۆدەبنەوە، بۆ ئەوەی رێككەوتن لەسەر پشكی هەرێم یەكلابكرێتەوە لە پرۆژەیاسای بودجەی 2021ی عیراقدا.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئەگەری دوروستبوونی لێكتێگەشتن لە نێوان لیژنەی دارایی و وەفدەكەی هەرێم، ئەگەری زۆرە بڕگەكانی نێو پرۆژە یاسای بودجەی 2021 كە تایبەتن بە شایستەداراییەكانی هەرێم، وەك خۆیان پەسەند بكرێن. 
لە بارەی پرۆژە یاسای بودجەش كە ئێستا لە لیژنەی داراییە وتی: پرۆژە یاساكە گۆڕانكاری گەورەی تێدا كراوەو لیژنەكەیان قەبارەی بودجەو خەرجییەكانی كەم كردۆتەوەو داهاتی زیادكردووە، لەو رێگەوە كورتهێنانی بودجە تا رادەیەك كەم دەبێتەوە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو