ژمارەی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سەرتاسەری جیهان 99 ملیۆنی تێپەڕاند

  2021-01-24 09:52      98 جار بینراوە        کۆمێنت

ژمارەی حاڵەتەكانی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID19، لە سەرتاسەری جیهان 99 ملیۆنی تێپەڕاند.
بەپێی ئەو زانیاریانەی لە ماڵپەری "Worldometers" پەیوەندیدار بە ئامارەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID19 بڵاوكراوەتەوە، ژمارەی حاڵەتەكانی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ لە سەرتاسەری جیهان گەیشتە 99 ملیۆن و هەزارو 874 حاڵەت.
هاوكات ژمارەی ئەو كەسانەی كە دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID19، لەسەرتاسەری جیهان گیانیان لەدەستداوە گەیشتە دوو ملیۆن و 122 هەزارو 576 كەس.
ئەمریكا بە هەبوونی 25 ملیۆن و 410 هەزارو 241 حاڵەت و بە گیانلەدەستدانی 424 هەزارو 634 كەس، لە ریزبەندی یەكەمی ئەو وڵاتانەدایە كە زۆرترین كاریگەری كۆرۆنای كەوتۆتە سەر.
لەسەرتاسەری جیهان 71 ملیۆن و 150 هەزارو 485 هەزار كەس لە ڤایرۆسەكە چاكبوونەتەو و تا ئێستاش 25 ملیۆن و 728 هەزارو 400 نەخۆش لە ژێر چارەسەریی دان.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو