شه‌پۆلێكی تری به‌فر و باران ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

  2021-01-24 10:04      336 جار بینراوە        کۆمێنت

كەشناسێكی عێراقی پێشبینی هاتنی شەپۆلێكی دیكەی بەفر و باران بۆ هەرێمی كوردستان دەكات و راشیدەگەیەنێت،دۆخێکی نوێی کەش و هەوا روو لەناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەکات.
حسێن ئەسەدی، شارەزای پێشکەوتووی کەشناسی عێراقی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەمڕۆ و سبەینێ پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە، بەڵام لەدوو سبەی سێشەممەوە پلەکانی گەرما دیسان نزمدەبنەوە تاوەکو لەرۆژی چوارشەممەدا بارانبارین دەستپێدەکاتەوە.
راشیگەیاندووە،بارانبارینەکە رۆژانی پێنجشەممە و هەینیش بەردەوام دەبێت، بە تایبەت لەپارێزگاکانی سلێمانی و هەولێر و دهۆک بەفری لەگەڵدا دەبێت،لەناوچەکانی رۆژئاوا و ناوەڕاستی عێراقدا ئەگەری بارانبارین بەرزە، بەڵام ئەو شەپۆلە بەفر و بارانە ناوچەکانی باشوری وڵاتەکە ناگرێتەوە.
ئەوەش لەكاتێكدایە، لەچەند رۆژی رابردوودا، شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستانی گرتەوە و باران لە تەواوی شوێنەکان باری و بەفریش زۆرێک لەناوچەکانی سپیپۆش کرد.
 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو