قەیرانی دارایی دروستكردنی بەنداوەكانی هەرێمی كوردستان دوادەخات
2021-01-24 10:40     118 جار بینراوە      کۆمێنت
بەڕێوەبەری گشتی بەنداو و كۆگاكانی ئاو لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، 17 پرۆژەی بەنداو كە كاریان تیادا كراوە لە ئێستادا كارەكانیان راوەستاوە دەشڵێت، بۆ ساڵی 2021 پلان و پرۆژەی نوێیان هەیە.
ئەكرەم ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتی بەنداو و كۆگاكانی ئاو لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرایكرد، بۆ ساڵی 2021 پلان و پرۆژەی نوێمان هەیە، بەڵام تاوەكو ئێستا هیچمان نەكردووە بە نوسراو و پێشكەشی وەزارەتی پلاندانانی حكومەتی هەرێمی كوردستانمان نەكردووە.
ئەوەشی خستەڕوو، 17 پرۆژەی بەنداو كە كاریان تیادا كراوە لە ئێستادا كارەكانیان راوەستاوە، بڕیار دراوە كە پارە دابین بكرێت و 11 پرۆژەیان بكەوێتەوە كار، بەڵام تاوەكو ئێستا بڕیار نەدراوە.
بابەتی زیاتر