بڕیارێكی نوێی لەوەزارەتی پەروەردەوە
2021-01-24 11:18     306 جار بینراوە      کۆمێنت
وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم دوو بەندی وانەیەكی بۆ قۆناغی 12ی ئامادەیی لابرد و دەڵێت تەنها بۆ ئەم ساڵ ئەو دوو بەندە لابراوە.
بەگوێرەی فەرمانی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم كە واژۆی ئالان حەمە سەعید وەزیری بەسەرەوەیە هەردوو بەندی (9) و (12)ی نێو وانەی كیمیای قۆناغی (12)ی ئامادەیی لابرد.
بەگوێرەی فەرمانەكە لابردنی ئەو دوو بەندە لەوانەكەدا تەنها بۆ ئەمساڵ كاری پێدەكرێت و ئەو قوتابیانەش دەگرێتەوە كە بەشێوەی دەرەكی تاقیكردنەوە ئەنجام دەدەن.
بابەتی زیاتر